لە سلێمانی حاڵەتی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆماركرا

10/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
شەوی هەینی 10-4-2020 وەزارەتی تەندروستیی لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، یەك توشبوی نوێ-ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا، كە ئافرەتێكی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتوی شاری سلێمانی بوە و نەخۆشی کوشندەشی هەبوە، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بە تۆماركردنی ئەو حاڵەتە نوێیە، تائێستا 325 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون و لەو ژمارەیەش چوار كەسیان گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group