نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دۆستایه‌تیی واشنتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر دوپاتده‌كاته‌وه
26/05/2020
نه‌وا
ویلیه‌م روباك نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له كوردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی نێوان واشنتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر دوپاتده‌كاته‌وه.
نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ر كردووه، ده‌ڵێت "بۆ هاوڕێیانم له كوردانی سوریا، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌م و هه‌موو ساڵێكتان هه‌زارجار به‌خێر و خۆشی بێت، هیواداراین ساڵی داهاتوو ئاشتی و سه‌قامگیری زیاتر بۆ گه‌لی سوریا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌دیبێت."
روباك راشیگه‌یاندووه "دوپات له به‌رده‌وامیی دۆستایه‌تی و هاوكاریی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه له رێگه‌ی به‌هێزكردنی ئه‌و هاوبه‌شییه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگه‌كاندا و له بونیادنانی داهاتویه‌كی باشتر بۆ ته‌واوی سوریه‌كان سه‌ربكه‌وین".