نه‌وا
مێردمنداڵێك، كه شوانكار بوه له شاخی هه‌ندرێن، دوای ئه‌وه‌ی به‌ردێك له ژێر پێی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌رده‌چێت، به‌ری سه‌ری ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
بنكه‌ی به‌رگریی شارستانیی ره‌واندوز بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی دووشه‌ممه 25-5-2020 ئاگادار كرانه‌وه، شوانكارێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ خه‌ڵكی گوندی ماویلیان له‌گه‌ڵ مامیدا بوه له‌چیای هه‌ندرێن، به‌هۆی غلۆربونی به‌رد له ژێر پێی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه، به‌ردێك به‌ر سه‌ری شوانكاره‌كه كه‌وتوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌فسه‌ری بنكه و كارمه‌ندانیان بۆ هاوكاریی كه‌سوكاری و خه‌ڵكی گوند بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ته‌رمی ناوبراو له چیای هه‌ندرێن و گه‌یاندنی به پزیشكی داد له سۆران ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنه‌كه.