نه‌وا
یه‌كێك له‌و پێنج كه‌شتییه نه‌وتییه‌ی ئێران، كه به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا به‌ڕێكه‌وتبوون، گه‌یشته به‌نده‌رێكی ئه‌و وڵاته و كه‌شتی دووه‌میش گه‌یشتوه‌ته كه‌ناره‌وه‌كانی ڤه‌نزوێلا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ جوڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان بكات.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه، پێنج كه‌شتیی نه‌وتی ئێرانی، كه چه‌ند به‌رهه‌مێكی نه‌وت و گازیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا به‌ڕێكه‌وتن، ئه‌مه‌ش سه‌رباری سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران و رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كه‌م كه‌شتیی نه‌وتیی ئێران، گه‌یشته به‌نده‌ره‌كانی ڤه‌نزوێلا، له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئێران له‌و وڵاته و هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی وڵاته‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌و پێنج كه‌شتییه نه‌وتییه سه‌ر به حكومه‌تی ئێران و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن كه نزیكن له تارانه‌وه، ئاڵای ئێرانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا و خودی نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته نێردراون، دوای گه‌یشتنی كه‌شتیی یه‌كه‌م، كه‌شتیی دووه‌میش گه‌یشتوه‌ته كه‌ناره‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له‌باره‌ی چوونی ئه‌و پێنج كه‌شتییه نه‌وتییه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردبو و هۆشداری دا له ده‌رهاویشته‌كانی نیازی ئه‌مریكا به ئه‌نجامدانی جوڵه‌یه‌ك دژی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی.