نه‌وا
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تاقیكردنه‌وه و به‌كارهێنانی ده‌رمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكینی بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵپه‌سارد، چونكه چاره‌سه‌ره‌كه كاریگه‌ر نه‌بووه و زیانی بۆ توشبوه‌كان هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، كه رۆژی هه‌ینی له گۆڤاری پزیشكیی (زه لانسێت) بڵاوكرایه‌وه ئاشكراكرا، كه په‌نابردنه به‌ر كلۆرۆكین و پێكهاته‌كانی تری وه‌ك هایدرۆكسی كلۆرۆكین له‌دژی كۆرۆنا كاریگه‌ر نه‌بووه و بگره زیانبه‌خشیشه، بۆیه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ده‌رمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكینی بۆ چاره‌سه‌ری توشبوان هه‌ڵپه‌سارد، كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا دژی نه‌خۆشیی مه‌لاریا به‌كاردێت.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی جیهانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاری رێكخراوه‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌یان دوای توێژینه‌وه‌كه‌ی گۆڤاری پزیشكیی (زه لانسێت) دێت و ده‌ریخستوه به‌كارهێنانی ده‌رمانی كلۆرۆكین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا زیانبه‌خشه له‌بری سودبوخش.