نه‌وا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پلان و چاره‌سه‌ر له ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، 7 ملیۆن و 600 هه‌زار ئێرانیی بێلانه له سنوری گۆڕستانه‌كاندا ده‌ژین.
محه‌مه‌د ره‌زا مه‌حبوب فه‌ڕ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پلان و چاره‌سه‌ر له ئێران رایگه‌یاند، رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران بێلانه‌ن و له قه‌راغی شاره‌كاندا ده‌ژین 45% زیادیكردوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵاوسان و بێكاری له وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی فورات نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌رپرسانی ئێران پێشتر رایانگه‌یاندبو، 19 ملیۆن كه‌س له ئێران بێلانه‌ن و له قه‌راغی شاره‌كاندا ده‌ژین، به‌ڵام مه‌حبوب فه‌ڕ رایگه‌یاند، ئه‌وه ئاماری دوو ساڵ به‌ر له ئێستایه و ئێستا رێژه‌ی بێلانه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له قه‌راغی شاره‌كاندا ده‌ژین 45%ه، واته له ئێران 38 ملیۆن كه‌س بێلانه‌ن و به‌هۆی هه‌ژاری و بێكارییه‌وه له قه‌راغی شاره‌كاندا ده‌ژین، كه 7 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سیان له گۆڕستانه‌كاندا ده‌ژین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خۆنیشته‌جێكردنی بێلانه‌كان و ژیانیان له قه‌راغی شاره‌كان و سنوری گۆڕستانه‌كان بوه‌ته "دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار" و به‌شێوه‌ی نافه‌رمی سنوری گۆڕستانه‌كانیان كردوه‌ته شوێنی ژیانی خۆیان.
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های خانوبه‌ره و هه‌ڵاوسان و گرانیی كاڵاكان و هاوكات راگرتنی موچه و داهات له یه‌ك ئاستدا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ژاران و بێكاران و بێلانه‌كان له ئێران زیادبكات و به‌ناچاری خه‌ڵك رو له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه له قه‌راغی شاره‌كاندان و پێداویستییه‌كانی ژیان تیایاندا زۆر كه‌مه.