گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا 100 هەزار كەسی تێپەڕاند

27/05/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا 100 هەزار كەسی تێپەڕاند، ژمارەی ئەوانەشی چاكبونەتەوە لە 500 هەزار نزیكدەبێتەوە.
بەپێی داتا فەرمییەكانی لایەنە تەندروستییەكانی ئەمریكا، تا ئێستا لە ئەمریكا 100 هەزار و 572 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدانە لە وڵاتێكی جیهان تۆماربكرێت، لەكاتێكدا كۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە گەیشتوەتە زیاتر لە یەك ملیۆن و 725 هەزار توشبو، كە لە رێژەی توشبونیشدا ئەمریكا هەر بە پلەی یەكەمی وڵاتانی جیهان دێت.
هەرچی تایبەتە بە چاكبونەوە لە ڤایرۆسەكە، تا ئێستا لە ئەمریكا نزیكەی 480 هەزار كەس ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوە، كە لەوەشدا هەر ئەمریكا لە پلەی یەكەمی وڵاتاندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group