نه‌وا
سه‌نته‌رێكی توێژنه‌وه له ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات تا ناوه‌ڕاستی هاوینی ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رازیل به هۆی كۆرۆناوه ده‌مرن بگاته سه‌رووی 120 هه‌زار كه‌س.
كریستۆفه‌ر ماری به‌ڕیچوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی له زانكۆی واشنتۆن رایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كه‌ن تا ناوه‌ڕاستی هاوینی ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه له به‌رازیل ده‌مرن له به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت و بگاته سه‌رووی 120 هه‌زار كه‌س.
راشیگه‌یاندووه، له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له رۆژێكدا له به‌رازیل زیاتر بێت له‌و ژمارانه‌ی رۆژانه له ئه‌مریكا تۆمار ده‌كرێن.
هاوكات داواشی كردووه، حكومه‌تی به‌رازیل هاوشێوه‌ی چین، ئیسپانیا و ئیتالیا رێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر بۆ رێگری له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
به‌رازیل له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بووه ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و تا ئێستا نزیكه‌ی 400 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و نزیكه‌ی 25 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته تۆمار كراون.