مامۆستایەكی زانكۆ بە تۆمەتی فریودانی دەیان ژن دەستگیركرا

27/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
مامۆستایەكی زانكۆ لە ئێران كە بە بیانووی پێدانی راوێژی دەرونی دەیان ژنی فریودابوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیركرا.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، ئەندامی بۆردی یەكێك لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە لەسەر سكالای 40 ژن دەستگیركراوە، كە تۆمەتباریان كردووە بە گێچەڵپێكردن و ئازاردان.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو پیاوە لەگەڵ ژنێكی تر لە پارێزگای خۆراسانی رەزەوی نوسینگەیەكی راوێژكاری دەرونیان داناوە و پیاوەكە خۆی وەك كەسێك ناساندووە، كە پەیوەندی لەگەڵ ئیمام مەهدی هەیە و دەتوانێت جنۆكە لە لەشی نەخۆشەكانی دەربكات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو پیاوە دۆخی دەرونی ئەو ژنانەی قۆستوەتەوە و ئازاری رۆحی و جەستەیی پێگەیاندوون.
 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group