نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه پلانێكی دوو قۆناغی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له مه‌ككه گیراوونه‌ته‌به‌ر، ئاشكرا كرد.
به‌پێی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، قۆناغی یه‌كه‌م له رۆژی یه‌كشه‌ممه 31ی ئایاره‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م قۆناغه‌دا مۆڵه‌تی هاتوچۆكردن بۆناو مه‌ككه ده‌درێت و له كاتژمێر شه‌شی به‌یانی تا سێی دوای نیوه‌ڕۆ چوونه‌ده‌ره‌وه و هاتوچۆكردن ئاسایی ده‌بێت. هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتی حه‌ره‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
باس له‌وه‌شكراوه، له قۆناغی دووه‌میشدا كه له 21ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كاتی هاتوچۆكردن درێژده‌كرێته‌وه بۆ شه‌شی به‌یانی تا هه‌شتی ئێواره.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه باس له‌وه‌شكراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان مۆڵه‌ت به كاركردنی سه‌رتاشخانه و ئارایشگاكان ده‌درێت و رێوڕه‌سمی ماته‌مینی و ئاهه‌نگه‌كانیش ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئاماده‌بووان له 50 كه‌س كه‌متر بێت رێگه‌یان پێده‌درێت.