نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ سلێمانی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، له رۆژانی داهاتودا كامێرا گه‌ڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه كار‌و له‌باره‌ی كامێرا جێگیره‌كانیش ده‌ڵێت: "له‌پێناو رێگریكردن له‌ڕوداوی هاتوچۆ، ئه‌وانیش ده‌خه‌ینه‌وه كار چونكه تیژڕه‌وی گیانی شۆفێرانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه".
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی به ترافیك ئیف ئێمی راگه‌یاندووه، پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبون كامێره جێگیره‌كان بخه‌نه‌وه كار، به‌ڵام به‌هۆی راگرتنی ده‌وامه‌وه ئه‌و كاره‌یان دواخستۆته بۆ دوای جه‌ژن، له‌باره‌ی واده‌ی خستنه‌وه كاری كامێره‌كانیش وتی:" له‌هه‌وڵداین ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرین و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه‌وه كار".
له‌باره‌ی بوونی كێشه‌ی كاره‌با له كامێرا جێگیره‌كان، عه‌مید فه‌ره‌یدون وتی: "سه‌رجه‌م كامێره جێگیره‌كان كه ژماره‌یان (21) دانه‌یه، راسته‌وخۆ كاره‌بایان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاره‌بای نیشتیمانی‌و هیچ گرفتێكیان نییه". له‌باره‌ی كێشه‌ی سستمی كامێرا جێگیره‌كانه‌وه وتی: "ڕاسته سستمه‌كه كۆنه‌و ده‌بێت رۆژانه كارمه‌ندانی هاتوچۆ داتای كامێرا‌كان به ئامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش هه‌یه، ده‌توانرێت له رێگه‌ی فایبه‌ر ئۆپتیكه‌وه سه‌رجه‌م داتا‌و زانیارییه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌و له‌داهاتو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشیكرد، له رۆژانی داهاتودا كامێرا گه‌ڕۆكه‌كانیش ده‌خرێنه‌وه‌كارو نیگه‌رانی خۆشی به‌وه‌ده‌ربڕی به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن دروستده‌بێت‌و ده‌یانه‌وێت رێگری بكه‌ن له‌زیانگه‌یاندن به‌گیانی هاووڵاتیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رائید ئاكام عه‌لی به‌رپرسی كامێراكانی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی سیستمی تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی تیژڕه‌ویی ده‌ڵێت: "ئه‌م سیسته‌مه نوێیه هه‌موو جۆره ژماره‌یه‌ك تۆمارده‌كات، سه‌رپێچی ژماره‌ی هه‌ولێر و دهۆك به ئیمه‌یڵ بۆیان ده‌نێرین، بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین، بۆ ژماره‌كانیش لامان ده‌مێنێته‌وه هه‌تا كاتێك دێت بۆ ژماره به‌ستن".