نه‌وا
به‌هۆی سه‌پاندنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگ-دا، ناكۆكییه‌كی دیكه له ئه‌مریكا و چین سه‌ریهه‌ڵدا، له‌وباره‌یه‌وه واشنتۆن داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، په‌كینیش ده‌ڵێت، پرسه‌كه ناوخۆییه و په‌یوه‌ندیی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه نییه.
دوای ئه‌وه‌ی چین یاسای ئاسایشی نیشتمانی به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگ-دا سه‌پاند، نێرده‌ی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "بابه‌ته‌كه جێی نیگه‌رانیه‌كی جیهانیه و په‌یوه‌سته به ئاشتی و ئاسایشی وڵاتانه‌وه"، بۆیه ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی به پێویست زانی بۆ تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه.
دوای ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مریكا، ژانگ جون نوێنه‌ری چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، په‌كین به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و داوایه ڕه‌تده‌كاته‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، چونكه یاسای تایبه‌تی ئاسایشی نیشتیمانی بۆ هۆنگ كۆنگ بابه‌تێكی ناوخۆییه و په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه نیه.
بۆیه له به‌رامبه‌ردا نێرده‌ی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ڕازینه‌بوونی چین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هۆنگ كۆنگ و شاردنه‌وه و خراپ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا و پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وه بۆ هه‌مووان ده‌سه‌لمێنێت، كه په‌كین وه‌كو ئه‌ندامێكی به‌رپرس له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ناكات.