نه‌وا
په‌یجی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووه، بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی نزیك پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونی شاری دایك ده‌ستگیركراوه.
عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلیمانی ڕایگه‌یاندووه، بكوژی ئه‌و گه‌نجه‌ی 26ی ئه‌م مانگه له‌نزیك پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونی شاری دایك له‌سلێمانی كوژرا، ده‌ستگیركرا.
ئه‌وه‌شی وتووه: "بكوژه‌كه له‌ئێستادا له‌لای ھێزه‌كانی پۆلیس راگیراوه".
رۆژی 27ی ئایار نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نج بۆ كاتبه‌سه‌ربردن له ده‌باشان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی رۆشتنه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر ده‌ست ده‌شكێنێته سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌و گه‌نجانه و ئه‌وانیش چه‌ند ره‌ماشێكی بۆ لێده‌ده‌ن و دواتر ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و له‌ناو ئۆتۆمبێله لاندكرۆزه‌ره‌كه‌وه ته‌قه ده‌كرێت و یه‌كێك له گه‌نجه‌كان فیشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێت و تا ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات و بكوژه‌كه‌ش هه‌ڵاتبوو".