نه‌وا
موحافزكارانی ئێران هه‌ر سێ كورسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا و محه‌مه‌د باقر قالیباف، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی پێشوی سوپا، به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه، محه‌ممه‌د باقر قالیباف نوێنه‌ری پارێزگای تاران و سه‌ر به باڵی موحافزكاران، به 230 ده‌نگ له‌كۆی 267 ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ئه‌میر حوسێن قازیزاده‌ی هاشمی به 208 ده‌نگ به جێگری یه‌كه‌م و عه‌لی نیكزاد به 196 ده‌نگ به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردران، به‌و پێیه‌ش هه‌ر سێ كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران به نوێنه‌رانی موحافزكاران پڕكرایه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا شه‌وی رابردوو موحافزكاران كۆبوونه‌وه و له ده‌نگدانی ناوخۆیی خۆیاندا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ محه‌ممه‌د باقر قالیباف-یان كاندید كرد بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
محه‌ممه‌د باقر قالیباف ساڵی 1961 له شارۆچكه‌یه‌كی نزیك مه‌شهه‌د له‌دایكبووه و له فه‌رمانده‌كانی پێشوی سوپای پاسدارانه. له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران، كه له مانگی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، زۆرترین ده‌نگی تارانی به‌ده‌ستهێنا.