گەرمیان.. تووشبوویەكی كۆرۆنا تۆماركرا

30/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار كراوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، تووشبووەكە ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی ئازادی قەزای كفریە.


دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەیە و پشكنینی پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەرەكی ئازادیە لە قەزای كفری.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group