نه‌وا
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك داوا له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی دوربخاته‌وه و پارێزگارێكی دیكه‌ی بێلایه‌ن بۆ كه‌ركوك دابنێت، رێگه‌ش نه‌درێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا به‌شداری بكات.
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه گه‌یشتوه‌ته هێڵه سوره‌كان و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی توانای به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای كه‌ركوكی نه‌بێت، ئه‌مه جگه له گومانه‌كانی بونی گه‌نده‌ڵی و بێبه‌شكردنی كه‌سانی خاوه‌ن توانا و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پشكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیدا له‌لایه‌ن راكان جبوری-یه‌وه و دابه‌شكردنی پۆست و دامه‌زراندنه‌كان به‌سه‌ر هۆز و كه‌سه نزیكه‌كان و ده‌وروبه‌ری خۆیدا، بۆیه به‌ره‌ی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات كۆتایی به راسپاردنی راكان جبوری وه‌كو پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بهێنێت.
به‌ره‌كه داوای ئه‌وه‌ش له كازمی ده‌كات، پارێزگارێكی نوێ و بێلایه‌ن دیاری بكات، كه سه‌ر به هیچ حزب و لایه‌نێك نه‌بێت و به یه‌ك دوری له هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بوه‌ستێت، هەروەها مافی ئەوەی نەبێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتو بكات، تاوەكو پۆستەكەی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنێت.