لە پارێزگایەكی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆرۆنا تەشەنە دەسێنێتەوە

01/06/2020

نەوا
لە پارێزگایەكی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆرۆنا تەشەنە دەسێنێتەوە و لە رۆژانی داهاتودا سنورێك بۆ هاتوچۆ لە ناو پارێزگاكە دادەنرێت.
ئاژانسی میهری ئێرانی لە زاری محەمەد ئیبراهیم زارعی فەرمانداری سنە بڵاویكردەوە، لە كۆبونەوەی لیژنەی پێشگیری و هەماهەنگی و فەرماندەیی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی قەیرانی شاری سنە، جەخت لەوەكراوەتەوە دەبێت هاووڵاتیان تەندروستی خودیی و مەودای كۆمەڵایەتی بە جدی وەربگرن.
وتوشیەتی "گەڕانەوەی سنە بۆ رۆژانی لوتكەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا زۆر مەترسیدارە و ئامارەكان پیشانی دەدەن ڤایرۆسەكە زۆر خێرا و بەربڵاو، لە كۆمەڵگە دەدات".
هاوكات داوا لە خەڵكی سنە كراوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاووڵاتیانی دیكە، هاوكاری لیژنەی بەرەنگار بونەوەی كۆرۆنا بن.
لەو چوارچێوەیەشدا فەرمانداری سنە دەڵێت "لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا گەڕانی هاوبەش و بەرەنگاربونەوەی پێشێلكاران، پرۆتۆكۆلی تەندروستی گشتی دەستپێدەكات و رێنمایی كۆكردنەوەی دەستگێڕەكانی مادەی خۆراكی، داخستنی گۆڕستانەكان و هەروەها فەرمانی دابینكردنی مادەی پاكژی لە بەر دەركەی ئیدارە و بانكەكان بۆ خەڵك و رێگری لە چونەژورەوەی هاموشۆكەران بێ دەمامك بۆ ناو ئیدارەكان، دەدرێتە ئیدارەی ناوچەكان".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group