نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم به‌رده‌وامبوونی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ئیداره ناوخۆییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش به گرنگ ده‌زانێت، ده‌شڵێت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بوو.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا كرد، دوپاتیكرده‌وه، رێژه‌ی پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كرێن و ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی دوپاتیشیكرده‌وه، به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی ڤایرۆسه‌كه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بوو، بۆیه پێویسته هه‌م له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ئیداره ناوخۆییه‌كانی پارێزگا و شاره‌كان، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵك و تاكیش رێككار و خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ئاشكراشیكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه و درێژكراوه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌مه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له توشبوه‌كان دیار نییه، بۆیه مه‌ترسیی ڤایرۆسه‌كه له ئێستادا زۆر زیاتره.