نه‌وا
هه‌میشه وا باوه جوتیاران بۆ دروێنه‌كردنی گه‌نم و جۆ ده‌ڕاسه به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێڵگه‌كه دووربێت یان سه‌خت و لێژی هه‌بێت و ده‌ڕاسه نه‌توانێت لێی دروێنه بكات، ئه‌وا جووتیاران به ئامێرێك كه به "شه‌پ شه‌په" ناویده‌هێنن، كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌موو ساڵێك له كۆتاییه‌كانی وه‌رزی به‌هاردا هاووڵاتیان ده‌ست ده‌كه‌ن به دروێنه‌كردنی دانه‌وێڵه‌و به‌رهه‌مه‌كانی تر، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خزمه‌تنه‌كردنی وه‌ك بڕی پێویستی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌شێكی زۆری به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان له‌مساڵدا كه‌مبكه‌ن.
له‌ئێستادا، كه وه‌رزی دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌یه، زۆرێك له هاووڵاتیان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانن، ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت له‌چاو ساڵانی پێشوودا.
جووتیاران هه‌ر له‌كۆنه‌وه چه‌ندین جۆر ئامێریان به‌كارهێناوه له كاتی دروێنه كردنی به‌رووبوومه كشتووكاڵییه‌كاندا، له‌وانه به‌كارهێنانی ئاژه‌ڵی ماڵی وه‌كی و گا‌و گامێش، شه‌پشه‌په، دواتر له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیادا، ئامێری كه‌مباین (ده‌ڕاسه) ئاسانكارییه‌كی زۆری كردووه بۆ كاری دروێنه كردن و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
ئه‌وه‌ی كێشه‌یه له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره‌دا، نه‌بوونی زه‌وییه‌كی ته‌خته له‌شێوه‌ی ده‌شت، كه زۆرجار ئامێره‌كه ناتوانێت ده‌ستی بگات به شوێنه به‌رز و لێژه‌كان، بۆیه جووتیاران ده‌چنه‌وه سه‌ر ئامێره كۆنه‌كان، یان ئامڕازی ده‌راسه‌ی بچوك به‌كارده‌هێنن.
شه‌پشه‌په یه‌كێكه له‌و رێگه كۆنانه‌ی كه جووتیاران هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌كاری ده‌هێنن بۆ دروێنه كردنی دانه‌وێڵه.
ناوچه‌ی كلكه سماق كه ده‌كه‌وێته قه‌زای دوكان، به بناری زنجیره شاخه‌كانی قه‌زاكه‌وه، جووتیاران سه‌رقاڵی كشتوكاڵ كردنن.
كارمه‌ند ساڵح یه‌كێكه له‌و جوتیارانه‌ی، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خزم و دۆسته‌كانیدا به هه‌ره‌وه‌زی، سه‌رقاڵی دروێنه‌كردنی گه‌نم بوون له كێڵگه‌كه‌یاندا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی زه‌وییه‌كه‌یه‌وه، ناچاربون چه‌ندین رێگای كۆن به‌كاربهێنن بۆ دروێنه‌كردن له‌وانه داس (شه‌پ شه‌په).
كارمه‌ند به‌ده‌م كاركردنه‌وه بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باسی له‌وه كردوه، ئه‌وان چه‌ند په‌ڵه زه‌وییه‌كیان هه‌به كردوویانه به‌گه‌نم، به‌هۆی سه‌ختی زه‌وییه‌كه‌یانه‌وه چه‌ندین ئامێری جیاجیا به‌كارده‌هێنن، له‌وانه شه‌پشه‌په كه ئامێرێكی ده‌راسه‌ی بچوكه‌و بواری هه‌یه بچێته سه‌ر زۆرێك له زه‌وییه‌كان.
كارمه‌ند ده‌ڵێت ''ئه‌م ئامێره‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێین شه‌پ شه‌په، گه‌نمه‌كه دروێنه ده‌كات و به چه‌پك ده‌یبه‌ستێت و دایده‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مێك شێی ته‌ڕی تێدا ماوه له ڕۆژانی داهاتوو هه‌موی له خه‌رمانێكی گه‌وره كۆی ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یكوتین و كاو گه‌نمه‌كه‌ی له‌یه‌ك جیاده‌كه‌ینه‌وه".
دوای جیا كردنه‌وه‌ی گه‌نم و كایه‌كه‌ی، گه‌نمه‌كه ده‌خرێته ناو فه‌رده‌وه‌و كایه‌كه‌ش دوای كۆمه‌ڵێك رێكار به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئالیكی مه‌ڕو ماڵات له زستاناندا كه به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه، ناتوانن مه‌ڕوماڵاته‌كانیان بله‌وه‌ڕێنن له ده‌شتو ده‌ر.
ناوبراو ده‌ڵێت، ''به‌هۆی پاك دروێنه‌كردنیه‌وه پاش كوتانی، كایه‌كی باشمان لێی ده‌ست ده‌كه‌وێت به مه‌ڕو ماڵاتمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڵای گه‌نمه‌كه به هه‌ده‌ر ناچێ به پێچه‌وانی ده‌ڕاسه‌وه وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ شوێن كه ده‌ڕاسه توانای دروێنه‌ی نیه شه‌پ شه‌په له به‌ر بچوكی قه‌باره‌كه‌ی ده‌توانێت به ئاسانی دروێنه‌ی بكات.