نه‌وا
جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له كتێبه نوێكه‌یدا چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ ئاشكراده‌كات، ده‌ڵێت، بایه‌خی به‌و سه‌ركرده دیكتاتۆرانه داوه كه خۆشیویستون، له نمونه‌ی سه‌رۆكی چین و سه‌رۆكی توركیا.
هێشتا كتێبه نوێكه‌ی جۆن بۆڵتن بڵاونه‌بوه‌ته‌وه و بڕیاره 23ی ئه‌م مانگه بڵاوبێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند ناوه‌ڕۆكێكی ناو كتێبه‌كه ئاشكرابوون، بۆڵتن لهبهشێكیدا نوسیوێتی، دۆناڵد ترامپ بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت شی جین پینگ سه‌رۆكی چین هاوكاریی بكات، به‌شێوه‌یه‌ك، كه له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی (G20) كه له ژاپۆن به‌ڕێوه‌چووه، هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چین كۆبوونه‌ته‌وه، ترامپ به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین بردووه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا' و ویستویه‌تی سه‌رۆكی چین به‌و شێوه‌یه قسه بكات، كه هاوكاربێت بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
بۆڵتن باسی له‌وه‌شكردووه، كه ترامپ بایه‌خی به‌و سه‌ركرده دیكتاتۆرانه داوه، كه خۆشیویستون، به نموونه شی جین پینگ سه‌رۆكی چین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا.
ئاشكرایكردووه، له مانگی ئایاری 2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نامه‌یه‌كی بۆ تره‌مپ ناردووه و رایگه‌یاندوه، محه‌مه‌د هاكان ئاتیلا جێگری سه‌رۆكی هالك بانك بێتاوانه، ترامپیش به هاوتا توركه‌كه‌ی وتوه، خۆی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات و دواتر ئه‌و دادوه‌رانه گۆڕان كه سه‌ر به باراك ئۆباما بوون و دادوه‌ره‌كانی نزیك له خۆی ده‌ستبه‌كاربون.
له ئاداری 2017 محه‌مه‌د هاكان ئاتیلا جێگری سه‌رۆكی هالك بانك به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و چه‌ند پێشێلكارییه‌كی دیكه به 30 ساڵ زیندانیكردن سزادرا، دواتر هه‌ردوولا نزیكب وون له‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا بۆڵتن باسی له‌وه‌كردووه، ترامپ هێنده‌ی به‌لایه‌وه گرنگه جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هێنده به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكای به‌لاوه گرنگ نییه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كات.
راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا پێشی وایه، ترامپ توانای ململانێكردن و چونه ئاست و توانای ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی روسیای نییه، به‌و پێیه‌ی پوتین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پرسه‌كانی ئاسایشی ستراتیژیدا ده‌زانێت، له‌كاتێكدا ترامپ ته‌نانه‌ت توانای چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی نییه و ئه‌زمونی كه‌مه له رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نها ده‌كرێت رێككه‌وتنی باش له‌بواری خانوبه‌ره‌دا بكات.
هه‌روه‌ها بۆڵتن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه چه‌ند جارێك ترامپ رایگه‌یاندووه، داگیركردنی ڤینزوێلا بیرۆكه‌یه‌كی نایابه، به‌تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌ئاستێكی زۆر خراپدایه و واشنتۆن هیچ بوونێكی دیپلۆماسیی له‌و وڵاته نه‌ماوه.
جۆن بۆڵتن له ساڵی 2018 بۆ 2019 وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی كاریكردووه و كه‌سێكی نزیك بووه له دۆناڵد ترامپ.
دۆناڵد ترامپ و كۆشكی سپیی ئه‌مریكا نیگه‌رانن له‌و كتێبه‌ی بۆڵتن، به‌و پێیه‌ی ده‌ڵێن، ناوبراو كاتێك بووه به وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، به‌ڵێننامه‌ی پڕكردووه‌ته‌وه، كه نهێنییه‌كانی ماوه‌ی كاركردنی له كۆشكی سپی ئاشكرا نه‌كات، بۆیه له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی یاساوه بڵاوبونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی بۆڵتن رابگرن.