رێگەیەكی جیاواز بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا پێشنیاز دەكرێت

29/06/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
براوەیەكی پێشووی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ڕێگەیەكی جیاوازی بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد.
لویس جی ئیگنارۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی لە ساڵی 1998، دەڵێ ڕێگەی دروستی هەناسەدان كە خۆت لە كۆرۆنا بپارێزیت، ئەوەیە كە لە ڕێگەی لووتەوە ئۆكسجین هەڵمژی.
ئەم پزیشكە ڕوونیشی كردووەتەوە، كە ئەم جۆرە هەناسەدانە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، لە هەموویان بەهێزتر ئەوەیە كە یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات بۆ رووبەرووبوونەوەی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان.
بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامك، كەرەنتین و راگرتنی دوری كۆمەڵایەتی و بەردەوام شوشتنی دەستەكان ئەو رێگایانەبوون، كە تا ئێستا بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە كۆرۆنا پێشنیاز دەكران.
تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن كەس لە جیهان تووشی كۆرۆنابوون، كە زیاتر لە نیوەیان چاكبوونەتەوە و لەسەرووی نیوملیۆن كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group