تەندروستیی جیهانی: گەرماش ژمارەی توشبوانی كۆرۆنای لە عیراق كەمنەكردەوە

01/07/2020 عێراق

نەوا
بەرپرسێكی نوسینگەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عیراق لەدۆخی وڵاتەكە لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نیگەرانە، بەتایبەت كە پێشبینییان كردووە بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما یارمەتیدەربێت لە كەمبونەوەی توشبون بە ڤایرۆسەكە، بەڵام وا نەبووە.
وائل حەتاحت بەڕێوەبەری فریاگوزاری لە نوسینگەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی لە عێراق زۆر سەختە، تەنانەت بەرزیی پلەكانی گەرماش نەیتوانیوە رێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمبكاتەوە و بەپێچەوانەوە بەرەو هەڵكشان چووە.
ئەو بەرپرسەی تەندروستیی جیهانی لە عیراق دوپاتیكردەوە، تەنیا پابەندبون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و بەكارهێنانی دەمامك و پاراستنی دوریی نێوان كەسەكان، هۆكاری كەمبونەوەی ژمارەی توشبوانە، بۆیە داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكە كرد ئەو رێنمایی و رێكارانە جێبەجێبكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group