رۆژهەڵاتی كوردستان.. لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 121 كۆڵبەر بوونەته‌ قوربانی

01/07/2020

نەوا
بەپێی ئامارێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە 34 كۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون و 73 چالاكوانیش دەستگیركراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوەكراوە، لە مانگی حوزەیراندا 8 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی ئێران كوژراون و 23 كۆڵبەر و كاسبكاریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە شەش مانگی رابردوودا 34 كۆڵبەر و كاسبكار لە ناوچە سنوریەكانی رۆژهەڵات كوژراون و 87 كۆڵبەریش برینداربوون.
هەر بە گوێرەی ئامارەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لە مانگی رابردوودا دوو هاوڵاتی كورد لە سێدارەدراون، بەم پێیەش ژمارەیە ئەو كەسانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو سزایەیان بەسەردا جێبەجێ كراوە گەیشتوەتە 17 كەس.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مانگی شەشدا 19 چالاكوانی سیاسی و مەدەنی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون و كۆی دەستگیركراوانیش لەمساڵدا گەیشتوەتە 73 كەس.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان هێمای بەوەشكردوە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 18 ژن و 13 پیاو خۆیان كوشتووە و بە هۆی تەقینەوەی مینیشەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 8 كەسیش برینداربوون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group