نه‌وا
محه‌مه‌د كه‌ربولى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له گرتوخانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى كاره‌ساتبار زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته زیندانییه بێتاوانه‌كان ئازادبكرێن".
محه‌مه‌د كه‌ربولى له هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر نوسیویه‌تى "ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له گرتوخانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ن".
باسى له‌وه‌شكردوه، پێویسته حكومه‌ت وه‌ڵامى داواكاریه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌رخ له به‌غدا بداته‌وه و ئه‌وانه‌ى توشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بون، به‌په‌له ئازادیان بكات تا ئه‌وكاته‌ى په‌تاكه كۆتاییدێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختده‌كاته‌وه، هه‌ركه‌سێك ده‌ستى له رێگه‌گرتن له‌و بڕیاره هه‌بێت، به‌رپرسه له له‌ناوبردنى رۆحى به‌ندكراوان.
هه‌روه‌ها پۆسته‌كه‌شى به هاشتاگى "به‌ندكراوه بێتاوانه‌كان ئازادبكه‌ن" كۆتایى پێهێناوه و ده‌نگی خۆی خستوه‌ته‌پاڵ ئه‌و ده‌نگدانه‌ی داوای ئازادكردنی به‌ندكراوه بێتاوانه‌كان ده‌كه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا.