كازمی هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نێوان دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی دەدات

02/07/2020 عێراق

نەوا
بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی كۆبوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەگەڵ حەشدی شەعبی و دەزگای دژە تیرۆر كۆبووەتەوە، باس لە كۆتاییهێنان بە كێشەكان كراوە.
سەرچاوەكە وتوشێتی، كازمی لە كۆبوونەوەكەدا دوپاتیكردوەتەوە، دەزگای دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی هەردووكیان گرنگن بۆ لەناوبردنی تیرۆر و رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە ئازادكردنی ناوچەكانی عێراق لە دەستی داعش، بۆیە نابێت جیابونەوە و ناكۆكی بكەوێتە ناو ئەو دەزگایەنە و هەروەها سوپا و پۆلیس.
لەماوەی رابردوو لە بەغدای پایتەخت هێزێكی دژە تیرۆری عیراق چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبییان دەستگیركرد، ئەمەش نیگەرانیی حەشدی لێكەوتەوە و چەند جوڵەیەكی سەربازییان لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا ئەنجامدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group