وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: بۆی هەیە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا سزای توركیا بدەن

02/07/2020 جیهان

نەوا
لەسەر ناكۆكییەكانیان لەگەڵ توركیا لەبارەی دەستوەردانەكانی ئەنقەرە لە لیبیا و هەروەها گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست، فەرەنسا داوای كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی ئەوروپا دەكات و بۆی هەیە سزای نوێی توركیا بدەن.
ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دانیشتنێكی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا بەشداربوو، رایگەیاند، رۆژی 13ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا كۆدەبنەوە و باس لە پرسی توركیا دەكەن، كۆبونەوەكەش لەسەر داوای پاریس بووە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاندووە، رەنگە لە كۆبوونەوەكەدا وڵاتانی ئەوروپا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنن، كە پێشتریش یەكێتیی ئەوروپا لەسەر گەڕان بە دوای سەرچاوەی وزە لە سنوری ئاویی قوبرس و لە دەریای ناوەراست، سزای توركیایان داوە.
لەسەر پرسی دەستوەردانەكانی توركیا لە لیبیا و هەروەها گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست، ماوەیەكە ناكۆكیی قوڵ كەوتوتە نێوان توركیا و فەرەنسا، هەریەك لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەوبارەیەوە لێدوانی توندیان بەرامبەر بە یەكدی داوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group