نەوا
دوای چوار مانگ لە راگرتنی بە هۆی تەقینەوەوە هەناردەی غازی سروشتی
ئێران بۆ تورکیا دەستی پێکردەوە.
کۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران رایگەیاندوە، هێڵی گواستنەوەی غازی
وڵاتەکەیان بۆ تورکیا چاککراوەتەوە و دەستیان بە هەناردەی غاز کردۆتەوە.
لە ١٢ ی ئاداری ئەمساڵ گەریلاکانی پەکەکە هێڵەکەیان لە دیوی
تورکیاوە تەقاندبوەوە و لەو کاتەوە هەناردەی غازی ئێران راگیرابوو.
پێشتر ئێران تورکیای بە کەمتەرخەمی لە چاککردنەوەی ئەو هێڵە
تۆمەتبار کردبوو.
تورکیا گەورەترین هاوردەکاری غازی سروشتیە لە ئێران و ساڵی رابردوو
٧ ملیار و ملیۆن مەتر چوارگۆشەی غازی لەو وڵاتە کڕیبوو.