نه‌وا
جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ئاشكرایده‌كات، بڕێكى زۆرى ئه‌و پێداویستییه پزیشكیانه‌ى له‌لایه‌ن توركیاوه نێردراون بۆ پارێزگاكانى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دزراون.
جه‌واد موسه‌وى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، زانیارى ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتوه ئه‌و پێداویستیانه‌ى توركیا ناردویه‌تى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له كه‌ركوك و موسلأ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌شێكى زۆریان دیارنه‌ماون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، بڕێكى زۆرى ئه‌و پێداویستیانه‌ی دزراون بریتین له چه‌ندین هه‌زار ده‌مامك و پێداویستى خۆپاراستن و ده‌رمان، دزیه‌كه‌ش له مه‌ودایه‌كدا كراوه، كه كیلۆمه‌ترێك نابێت ده‌كه‌وێته نێوان فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك و نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه.
له روانگه‌ی ئه‌و زانیارییه‌وه، په‌رله‌مانتاره‌كه داوا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه بكات، كه تۆمه‌تبارن به خه‌مساردی له بابه‌ته‌كه‌دا و به‌په‌له‌ش لیژنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی عیراق ئاگاداربكرێته‌وه.