نه‌وا
ئه‌مڕۆ ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد، راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی تا رۆژی 11-7 درێژكرده‌وه.
ده‌قی بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان :
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان (ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـ خورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری 12-7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه تا به‌رواری 11-7 .
جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌و فه‌رمانگه و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ئه‌ركدا ده‌بن.
سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و كێڵگه‌كانیان ده‌كریت به‌ومه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت.
چواره‌م: داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار - كفری).
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركه‌گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
شه‌شه‌م: هه‌موو كۆڕ و كۆبونه‌وه و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆ هه‌رمه‌به‌ستێك ریگه پێدراو نیه، له‌به‌رهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حه‌وته‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان (هۆله‌داخراوه‌كان و كراوه‌كان).
هه‌شته‌م: بازاڕ و چاخانه و چێشتخانه و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانه و شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی وه له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت
وه پێویسته دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رینماییه‌كان بیت و دووربن له‌یه‌ك.
نۆیه‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكریت.
ده‌یه‌م: عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
یانزه‌یه‌م: مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دوانزه‌یه‌م: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگیركردن له قه‌ره‌باڵه‌غی.
سیانزیه‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قائیمقامه‌كان بۆ ریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان.