عیراق..زیاتر له‌ 2300 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركران

04/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 300 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون و زیاتر له‌ 100 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای دوو هه‌زار و 334 كه‌سی تر ئه‌رێنی بووه‌ و به‌وه‌ش كۆی تووشبوانی عیراق گه‌یشتوه‌ته‌ سه‌رووی 58 هه‌زار كه‌س.
راشیگه‌یاندووه‌، هه‌زار و 477 كه‌سی تر چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش تا ئێستا زیاتر له‌ 31 هه‌زار كه‌س نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.
هه‌ر به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، به‌ مردنی 106 تووشبووی دیكه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتوه‌ته‌ دوو هه‌زار و 368 كه‌س.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group