نه‌وا
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك ده‌ڵێت، دانوستانه‌كانیان له‌سه‌ر دوو ئاست ده‌ستیانپێكردۆته‌وه و هه‌نگای باش نراوه و گه‌شبینن به ئه‌نجامه‌كان.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک و په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "پێشتر لەسەر دوو ئاست کار بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک کراوە، یەکێک لە ھەوڵەکان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا و ھەموو پێکھاتەکانی کەرکووک تێیدا بەشدار بوون، قۆناغێکی زۆر چووە پێشەوە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئاڵۆزبوونی ڕەوشی عێراق ڕێککەوتن ئیمزا نەکرا."
وتیشی: "لە دوولاوە دانوستان دەستی پێ کردووەتەوە، ھەم لەسەر ئاستی بەغدا و هەم ئەوەیشی کە نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی سەرپەرشتیی دەکات."
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە پێشتر شتێکی ئەوتۆمان نەمابوو، ھەنگاوی باش نراوە و ھەر ئەوەی پێشتر لێکتێگەیشتن ھەبووە لەسەر ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە وەک ڕێککەوتن ئیمزا دەکرێت و دەخرێتە واری جێبەجێکردن کە من گەشبینم بەوەی بگەینە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر."