نهوا
قایمقامی كۆیە سكاڵای یاسایی لە سهر بانگخوازێكی ئیسلامی تۆمار كرد بەتۆمەتی سووكایەتیكردن بە سروودی ئەی ڕەقیب و دڵداری شاعیر.
راگەیاندنی قایمقامیەتی كۆیە بڵاوی كردەوە كە یوسف حهسهن قایمقامی كۆیە لە جێگرایەتیی داواكاری گشتیی كۆیەوە سكاڵای یاسایی لە دژی كەسێك بە ناوی (عەبدولحەمید) تۆمار كردووە كە وەك بانگخوازێكی ئیسلامی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڤیدیۆیەكی بڵاو بۆتەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە ڤیدیۆكەدا سووكایەتی بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دڵدار كە شاعیرێكی دیاری گەلی كوردستانە و خەڵكی كۆیە بووە، كراوە، بۆیە ”پاڵپشت بە ناڕەزایی و داواكاریی چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆیە، ئەمڕۆ مامۆستا یوسف، قایمقامی كۆیە سكاڵاكەی لە داواكاری گشتیی كۆیە تۆمار كرد“.