وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق: بۆشایی ئه‌منی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌

06/07/2020 عێراق
نه‌وا
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك رونكردنه‌وه‌یدا و وتیشی، ژورێكی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاكانی دیاله‌ و نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك پێكده‌هێندرێت.
یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، ژورێكی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی بۆ كاروباری ئه‌منی پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عیراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێندرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانج له‌ژوری هاوبه‌ش بۆ پاراستنی بۆشایی ئه‌منی نێوان هێزه‌ عێراقیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌، تا چه‌كدارانی داعش ئه‌و بۆشاییانه‌ نه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ره‌تیشیكردوه‌ته‌وه‌، هیچ بڕیارێك درابێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group