نه‌وا
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان زیاتر له 20 كه‌سی كرده قوربانی.
دوێنێ له گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان، كه له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره سورییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌ك له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی شاره‌كه رویداوه و روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، شه‌ش كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه سیانیان منداڵن، 15 كه‌سیش برینداربون.
له پاش ته‌قینه‌وه‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا، كه منداڵیشیان تێدایه.
دوو رۆژ به‌رله‌ئێستا له گرێ سپی شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی گروپه‌كانی سوڵتان موراد، فه‌یله‌ق ئه‌لشام و ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه رویدابو، كه چه‌كی قورسیشی تێدا بهكارهێنرابو.