نه‌وا
هاوپه‌یمانى هێزه نیشتمانییه‌كانى عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران شكستیهێناوه له دوو دۆسیه‌ی گرنگدا ئه‌وانیش هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه و جێبه‌جێنه‌كردنى به‌رنامه حكومییه‌كه‌یه‌تی. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت "ناوبراو له‌سه‌ر دۆسێی كۆرۆنا بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
ره‌عد ده‌هله‌كى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى هاوپه‌یمانى هێزه عیراقییه‌كان رایگه‌یاندوه، سه‌رۆك وه‌زیران تێڕوانینێكی ئاشكراى هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یى، به‌ڵام رێگه‌ى به‌رده‌مى ئاڵۆزه و به كێڵگه‌یه‌كى مینڕێژكراودا ده‌ڕوات بۆ بنیادنانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كازمى چۆك بۆ گوشاره سیاسى و حزبیه‌كان دانادات و كه‌سى له دۆسێی ئه‌منیدا به‌شدارنه‌كردوه به‌پێچه‌وانه‌ى حكومه‌ته‌كانى پێشوه‌وه، به‌ڵام له دۆسێی هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه پێویستى به دنیابینى زیاتره ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى به‌رنامه حكومییه‌كه‌ی، كه هیچ هه‌نگاوێكمان نه‌بینیوه و ته‌نها بابه‌تى راگه‌یاندنه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فالح زیادى وته‌بێژى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر دۆسێی كۆرۆنا سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ته‌ندروستى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكه‌ن، چونكه له‌ماوه‌ى رابردودا ژماره‌ى توشبوان زیادى كردوه و هاووڵاتیانیش له خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى رازى نین.