بۆ كۆتاییهێنان به‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ داوای دیالۆگی عیراقی-توركی ده‌كرێت

09/07/2020 عێراق

نه‌وا
به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عیراق داوا ده‌كات، به‌ سه‌رپه‌رشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى دیالۆگى فه‌رمى له‌نێوان عیراق و توركیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر سه‌روه‌ریى عیراق رێكبخرێت.
به‌در زیادى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، به‌كارهێنانى خاكى عیراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ راوه‌دونانى پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه‌" ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى خاكى عیراقه‌.
وتیشى "پێویسته‌ دۆسێی چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى خاكى عیراق له‌ ره‌گه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و رێگه‌نه‌درێت توركیا خاكى عیراق بۆ راوه‌دونانى په‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عیراق داواش ده‌كات، به‌ سه‌رپه‌رشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى دیالۆگى عیراقی-توركى بۆ كۆتاییهێنان به‌و دۆسیه‌یه‌ رێكبخرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group