بڕیارێكی نوێ بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌ركرا

09/07/2020

نەوا

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پێناو سەلامەتی قوتابیان ‌و خوێندكاران و دووربوونیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارێكی نوێی‌ لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، قوتابیانی 12ی ئامادەیی لەسەر پەڕەی سۆما لە جیاتی پەنجەمۆر، تەنیا واژۆ دەكەن، هه‌روه‌ها "ئەو بڕیارە تەنیا بۆ خوێندنی ساڵی 2019 بۆ 2020"ـه‌.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە بۆ خۆپارێزی ‌و سەلامەتی قوتابیان ‌و خوێندكارانە لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕیارە رۆژی 11/7/2020 تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیانەوە لە هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group