نرخی نەوت دابەزی

10/07/2020 جیهان

نەوا
رۆژی هەینی لە بازاڕە جیهانیەكان نرخی نەوت بەراورد لەگەڵ رۆژی پێنج شەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
رۆژی هەینی لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 38 سەنت بوو، بەڵام دواتر بە رێژەی 1.4% دابەزی و  بە 41 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش كە لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا بە 39 دۆلار و 57 سەنت بوو لە ئێتادا بە 39 دۆلارە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group