وەزارەتی ناوخۆی عیراق داوادەكات پڕۆژەیاسای تاوانە ئەلیكترۆنیەكان پەسەند بكرێت

10/07/2020 عێراق


نەوا
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق داوای لە پەرلەمان كرد پەلەبكات لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای روبەڕوبونەوەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان.
عەمید خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند "پرۆژە یاسای روبەڕوبونەوەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە بەڵام تا ئێستا پەسەند نەكراوە.
جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەگەر پەرلەمان پەلەبكەن لە پەسەندكردنی ئەو یاسایەدا، تاوانەكانی پەیوست بە هۆكارەكانی پەیوەندی و تۆڕەكۆمەلایەتیەكان سنورداردەبن.
رونیشیكردەوە، زۆربونی حاڵەتەكانی گێچەڵ و بێزاركردنی ئەلیكترۆنی، كە ئێستا بوەتە هۆی زۆربونی رێژەی جیابونەوەی هاوسەران هەڕەشە بۆ سەر پێكهاتەی كۆمەڵگە، ئەمە جیا لەوەی هۆكاری بەشێكی خۆكوشتنەكان بۆ ئەو تاوانانە دەگەڕێتەوە كە لە ریچگەی تۆرشە كۆمەڵایەتیەكانەوە بەرامبەر بە بەشێك لە بەكاربەران دەكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group