نه‌وا
به‌یانی ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتژمێر 8:30 خوله‌كه‌وه ده‌ستیپێكردوه و جیاواز له ساڵانی رابردوو خوێندكارانی به‌شدار له پرۆسه‌كه‌دا، به گرتنه‌به‌ری رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چونه‌ته هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی گشتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12دا ده‌كه‌ن، 144 هه‌زار و 142 كه‌سن.
له‌و ژماره‌یه 51 هه‌زار و 453یان له هه‌ولێرن، 40 هه‌زار و 405 له سلێمانی، 42 هه‌زار و 965 له دهۆك، دوو هه‌زار و 366 خوێندكاریش له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن.