نه‌وا
حكومه‌تی عیراق له‌رێگه‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنوریی مونزیریه و مه‌نده‌لی-ی كۆنترۆڵ كرد، به‌وته‌ی فه‌رمانده‌یی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراش، ئه‌و هه‌نگاوه به ئامانجی "نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی" نراوه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردوه، هێزه‌كانیان و حه‌شدی شه‌عبی چونه‌ته ناو ده‌روازه‌ی سنوریی مونزیریه له خانه‌قین و ده‌روازه‌ی سنوریی مه‌نده‌لی و به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵیان كردوه. ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه هێزێكی ده‌سته‌بژێر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌میشه‌یی هه‌ردوو ده‌روازه‌كه "له‌پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و سه‌پاندنی رێوشوێنه یاساییه‌كان به‌یه‌كسانی و سه‌پاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ت" جێگیركراون.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عیراق له‌كاتێكدایه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زیاد له‌جارێك دوپاتیكردوه‌ته‌وه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌واوی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق بخاته ژێر ركێفی ده‌وڵه‌ت، به‌وپێیه‌ی ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدا نییه و هێزه سیاسییه‌كان بۆخۆیانی ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها پرسی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه یه‌كێكه له‌و دۆسێیانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.