نه‌وا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سەرۆكی هەرێمی كوردستان فە‌رمانی هەرێمی بۆ دانانی بەڕێوەبەرانی گشتی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ و ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان دەركرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئیمزاكردنی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ لیوای پۆلیس تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان، لیوای پۆلیس عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان و لیوای پۆلیس هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایشدا هاتووه، نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه به ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونی دیار و جێپه‌نجه‌ی به‌رچاوی پێشتریان له بواری كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و پۆستی تازه‌دا بۆ خواستن.