نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه نوسراوی ئاراسته‌كرابێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی چه‌ند دادوه‌رێك، دوپاتیشیده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماده نییه له‌ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی بدات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، "ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پارێزه‌ر و كه‌سایه‌تی و میدیاكاره‌وه پرسیارمان لێده‌كرێت ده‌رباره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی چه‌ند دادوه‌رێك، بۆ هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، هیچ نوسراو و داواكارییه‌كی له‌و بابه‌ته بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری نه‌هاتووه.
دوپاتیشیده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده نییه له‌ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپه‌ڕێنێت.