نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانایانى ئه‌مریكى و چینى، ئه‌و دایكانه‌ى توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بون و چاكبونه‌ته‌وه، شیره‌كه‌یان دژه ته‌نى ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدایه و منداڵه شیره‌خۆره‌كانیان به‌رگرى دژى ڤایرۆسه‌كه دروستده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌رى گه‌وره‌كانیش به‌كاربهێندرێت.
زانایان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا ئاشكرایانكردوه، شیرى دایكانى توشبو، كه چاكبونه‌ته‌وه، دژه ته‌نى ڤایرۆسى كۆرۆنایان تێدایه، ئه‌و دژه ته‌نانه هاوكارى منداڵه شیره‌خۆره‌كان ده‌كه‌ن بۆ دروستبونى به‌رگرى دژى ڤایرۆسه‌كه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌توانرێت ئه‌و شیره بۆ پاراستنى كه‌سانى گه‌وره‌ش له ڤایرۆسه‌كه به‌كاربهێندرێت، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌زاره‌ها دایكى شیرده‌ر ده‌ركه‌وتوه، كه 350یان توشبو بون و له ڤایرۆسه‌كه رزگاریان بوه.
زانایان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و شیره بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنن، چونكه ئه‌و دژه ته‌نانه‌ى دروستبون زۆر به‌هێزن و توانایه‌كى زۆریان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى كۆرۆنا، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت شیر ناتوانێت شوێنى ئه‌و پلازمایانه‌ى خوێن بگرێته‌وه، كه راسته‌وخۆ ده‌كرێته توشبوه‌وه.