نه‌وا
وێستگه‌ی دووه‌می هه‌ڵمیی خه‌بات خرایه‌كار، كه 150 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌وه‌ش كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوی هه‌رێمی كوردستان 3000 مێگاوات تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وێستگه‌ی دووه‌می كاره‌بای هه‌ڵمیی خه‌بات-یان به‌گه‌ڕخست، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 150 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، له‌كاتێكدا پێشتر وێستگه‌ی یه‌كه‌می هه‌مان پرۆژه خرابوه كار و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه 150 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت.
به 150 مێگاوات كاره‌باكه‌ی وێستگه‌ی دووه‌می خه‌بات، توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان 3000 مێگاوات تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌و وێستگه‌یه له‌لایه‌ن تیمێكی كۆریای باشوره‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت، پێشتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، تیمه‌كه گه‌ڕابونه‌وه كۆریای باشور، به‌ڵام نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وپێش تیمه‌كه بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كه گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر.
له ساڵی 2012 گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌و دوو وێستگه‌یه‌ی خه‌بات له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی كۆریای باشور واژۆكراوه، ده‌بوو پرۆژه‌كه له ماوه‌ی 36 مانگدا ته‌واو بێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ دواكه‌وت و وێستگه‌ی یه‌كه‌می خه‌بات له ساڵی 2016 به‌گه‌ڕخرا.
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 14 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌ن، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له 6 هه‌زار و 700 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها نزیكه‌ی 3000 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن.