نهوا
بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت، حکوومەتی ھەرێم بڕیاری داوە ئەو دوو مانگەی کەرەنتینە ھەبوو، باج لە خاوەنمڵکەکان وەرنەگرێت بە مەرجێک ئەوانیش کرێیان لە کرێچییەکان وەرنەگرتبێت.
د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێم له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەکو ھاوکاری بۆ خاوەنمڵکەکان بۆ ئەوەی کرێ لە کاتی کەرەنتینە لە کرێچییەکان وەرنەگرن بڕیاری دا دوو مانگ لە باجی سەر خاوەنمڵکەکان خۆش بێت، بۆ ئەوەی خاوەنمڵکەکانیش زیانیان پێ نەگات."
ناوبراو رونیشیكردۆتهوه، "ئەو بڕیارە ئەو خاوەنمڵکانە دەگرێتەوە کە کرێیان لە کرێچی وەرنەگرتووە، بەڵام ئەوانەی کرێیان لە کرێچییەکان وەرگرتووە ئەوانیش لە وەرگرتنی باج لێیان خۆش نابین."
به وتهی بەڕێوەبەری گشتیی باجی ھەرێم، "بۆ ئەوەی بزانین کێ کرێی لە کرێچی وەرگرتووە، ئێمە لیژنەمان ھەن و سەردانی کرێچییەکان دەکەن. ئەوکات دیار دەبێت کێ کرێی وەرگرتووە و کێش کرێی وەرنەگرتووە، ئەوکات ئەوانەی کرێیان وەرگرتووە لێخۆشبوونی باج نایانگرێتەوە و ئەوانەی کرێیان وەرنەگرتووە لە باج بۆ ماوەی دوو مانگ لێیان خۆش دەبن."