نه‌وا
نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی و دراوه‌كانی تر دابه‌زینێكی نوێی تۆمار كرد و بۆ كه‌مترین ئاستی مێژووی ئه‌و دراوه دابه‌زی.
رۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕه‌كانی تاران نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 23 هه‌زار و 970 تمه‌ن به‌رزبوه‌وه، به‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی سێ شه‌ممه 270 تمه‌ن به‌رزبوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی تمه‌نی ئێران به رێژه‌ی 7% به‌های خۆی به‌رامبه‌ر به دۆلار له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به 16 هه‌زار تمه‌ن بوو.
هۆكاری داته‌پینی به‌های دراوی نیشتمانی ئێران بۆ نه‌خستنه‌ڕووی دۆلار بۆ ناو بازاڕ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی كاڵا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.