نه‌وا
نرخی تمه‌ن جارێكی تر نزمترین ئاستی تۆمار كرد و له بازاڕی تاران یه‌ك دۆلار به 26 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌شه‌وه له هه‌رێمی كوردستان خواست له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و دراوه زیادی كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی له‌و باره‌وه هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و له ئه‌گه‌ری زه‌ره‌ری زۆر ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له تاران یه‌ك دۆلار به 26 هه‌زار تمه‌ن ئاڵوگۆڕده‌كرا و ئه‌وه‌ش نزمترین ئاستی تۆماركراوه له مێژووی وڵاته‌كه‌دا.
تمه‌ن له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به رێژه‌ی 60% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، نه‌خستنه‌بازاڕی دۆلار له لایه‌ن حكومه‌ت، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی كاڵا و قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌ختینه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن داده‌نرێن.
به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی نرخی تمه‌نه‌وه ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان خواست له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و دراوه زیادی كردووه و رۆژانه چه‌ندین ملیار تمه‌ن دێته ناو هه‌رێم.
له‌و باره‌وه سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووە، بۆ كاری بارزگانی ئاساییە مامەڵەكردن بە دراوی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەر ئەوەی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان لە رێگەی تمەنەوە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو روونیكردەوە، بەڕای ئەوان لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیانەی تمەن دەكڕن بە مەبەستی قازانج، لە ماڵەوە دایدەنێن تاكو دواتر بە نرخێكی گرانتر بیفرۆشنەوە كارێكی دروست نیە دەكرێت توشی زەر و زیان بن، چونكە وەكو قومار وایە، بەڵام ئازادیشن لەكڕینی.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتیان دەتوان تەنها بڕێكی كەم تمەن بكڕن بەشی سەفەرێك یاخود بە گوێرەی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانەی خۆیان.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی نه‌وا تا ئێستا له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران و هاوڵاتیان به هۆی كڕینی تمه‌نه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
به‌شێك له شاره‌زایانی ئابوریش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه زیادبوونی كڕینی تمه‌ن كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و دراوه له بازاڕ و به‌تاڵبوونه‌وه‌ی بازاڕ له دۆلاری لێده‌كه‌وێته‌وه، چوونكه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تمه‌نه‌ی ده‌خرێته بازاڕه‌وه، دۆلار ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت.