ئێران ناوچە سنورییەكانی هەرێمی تۆپباران كرد

03/08/2020

نەوا
تۆپخانەكانی ئێران چەند ناوچەیەكی سنوریی هەرێمی كوردستانیان لە دەڤەری برادۆست و قەزای چۆمان تۆپباران كرد.
رۆژی دوشەممە تۆپخانەكانی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان لە دەڤەری برادۆست و سنوری قەزای چۆمان تۆپباران كرد.
بەپێی زانیاریەكان فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان خانویەكی لە گوندی دێگەی سەر بە ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان كردۆتەوە ئامانج .
ماڵپەڕی فەرمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بە زیانەكانی ئەو تۆپبارانە بكات، بڵاویكردۆتەوە، سوپای پاسداران بنكەكانی هێزی پێشمەرگە و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی ئاسایی تۆپباران كردووە.
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش چەند جارێك تۆپخانەكانی ئێران ئەو ناوچانەیان تۆپباران كردبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group