سلێمانی..دەست بەسەر دەیان كێس ئاودا گیرا كە لەبەر تیشكی خۆر دانرابوو

03/08/2020

نەوا
لیژنە هاوبەشەكانی سەربە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەستیان بەسەر 65 كێس ئاوی لەدەبەنراوی خواردنەوەدا گرت كە لەبەر تیشكی خۆر و پلەی گەرمای بەرز دانراوە، ئەمەش پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی كاركردنە.
لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و گواستنەوەی ئاوی لە دەبەنراو لەبەر تشیكی خۆر و پلەی گەرمی بەرز، لیژنەكانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكدا گرتوە كە (65) كێس ئاوی بۆ بازاڕ گواستوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر بارهەڵگرەكەدا گیراوە و سەرجەم كێسە ئاوە لەدەبەر نراوەكە لەناودەبرێت و خاونەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییەكان نابێت ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم و بەرتیشكی خۆر عەمبار بكرێت یان بگوازرێتەوە، چونكە بەهۆی كارلێكی كیمیاییەوە ئاوی ناو دەبە پلاستیكەكان دەبێتە هۆكارە كەمبونەوەی بەرگری لەش و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بۆ (25) پلەی سەدی،‌ بەشێكی پلاستیكەكە لەگەڵ ئاوەكە‌ كارلێك دەكات دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەو تێكچونی هۆرمۆنەكان بەتایبەت لەخانماندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group